Accessibility links

سەرۆک ترامپ موچەی سەرۆکایەتیەکەی دەبەخشێت


کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ موچەی ساڵانەی خۆی کە 400 هەزار دۆلارە لە کۆتایی ساڵ دەیبەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازەکان.

شان سپایسەر گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ وەک چۆن لە میانەی هەڵبژاردنەکان بەڵێنی بە ئەمەریکایـیەکان دابوو، لە کۆتایی ساڵ موچەکەی دەبەخشێت.

گوتیشی بۆ ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕەخنەی لێ نەگرن کە بۆ چ ڕێکخراوێک یان لایەنێک دەیبەخشێت باشترە ڕاگەیاندنەکان خۆیان لایەنەکەی بۆ دەستنیشانبکەن.

پـێشتر میدیاکان لێکدانەوەی جۆراوجۆریان هەبوو بۆ بەخشین و کارە خێرخوازەکانی سەرۆک ترامپ و کۆمپانیاکانی بنەماڵەکەی.

بەپێی یاسای ئەمەریکا نابێت هیچ کارمەندێکی فیدراڵی بەبێ موچە کاربکات، بۆیە سەرۆک ترامپ بڕیاری داوە ساڵانە یەک دۆلار وەک موچە وەربگرێت.

ئەمە سێیەم جارە لە مێژووی ئەمەریکا سەرۆکی وڵات موچەکەی ببەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازەکان. پێشتر هەردوو سەرۆک هێربێرت هوڤەر و جۆن کێنێدی هەمان کاریان کردبوو.

XS
SM
MD
LG