Accessibility links

وەزیری بەرگری تورکیا: چارەسەری دیپـلۆماسیمان بۆ مەسەلەی مەنبج دەوێت


وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دیپـلۆماسی لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ مەسەلەی شاری مەنبجی باکوری سوریا بووەتە شتێکی پـێویست.

فکری عیشق ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی خەبەر گوتیشی تەنها لەو حاڵەتە بیر لە کردەی لەشکری دەکەنەوە ئەگەربێت و هەوڵە دیپـلۆماسیـیەکان سەرنەگرن.

پاشان باسی لەوەش کرد بیر لە هەموو بژارەکان دەکەنەوە بۆ ڕێگەگرتن لەوەی وەک دەڵێت میلیتانە کوردەکان جێ پـێی خۆیان لە شنگال بکەنەوە، لەوانە ئۆپەراسیۆنێـک لەگەڵ هێزەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق.

هێزەکانی یەپەگە کە تورکیا بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستیان ناودێردەکات، بەشی سەرەکی ئەو هاوپەیمانێتیەن کە ئەمەریکا پاڵپشتیـیان دەکات و مەنبج کۆنترۆڵ دەکەن. ڕوون نیـیە قەبارەی هێزەکانی یەپەگە لە مەنبج چەندە.

پاش هەڕەشەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر مەنبج ئەگەربێتو هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات نەکشێنەوە، لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا و حکومەتی سوریا لە ناوچەکانی دەوروبەری مەنبج بڵاوبوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG