Accessibility links

مۆسکۆ و ئەنکەرە لە بارەی دامەزراندنی سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 لە تورکیا وتووێژ دەکەن


گوتەبێژی کرملێن دەڵێت ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە مۆسکۆ لە 10 ی مانگی سێ، تاووتوێی مەسەلەی فرۆشتن و کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ڕووسی جۆری S-400 یان کردبوو.

دیمیتری پـێسکۆڤ بە میدیاکانی تورکیای گوتووە مۆسکۆ هیچ کێشەیەکی نیـیە بۆ هاوکاریکردن لەم بوارەدا، وە لە ئێستادا وتووێژ لەم بارەیەوە بەردەوامە.

هاوکات سێرگێی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا گوتی ئەگەر هەردوولا بە ڕێکەوتن بگەن، ئەوا سیستەمەکە لە تورکیا دادەمەزرێت.

ئەم وتووێژانەی نێوان ڕووسیا و تورکیا ئەندامی ناتۆ لە کاتێـکدایە پەیوەندیـیەکانی نێوان تورکیا و چەند وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ گرژیـیان تێکەوتووە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ناتۆ لەم چەند ساڵەی ڕابردوو سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری پاتریۆتی لە تورکیا دامەزراند بۆ پاراستنی ئەو وڵاتە لە هەر هێرشێکی موشەکی ئەگەر لە سوریاوە بکرێتەسەری.

XS
SM
MD
LG