له کاتێکدا ده‌نگ و باسی هاتنه ژوره‌وه‌ی هێزه‌کانی زه‌مینی تورکی بۆ ناو هه‌رێمی کوردستانی فیدراڵ هه‌یه و سودان له کورده‌کانی تورکیا په‌رژینی مروڤی له سه‌ر سنوره‌کان دروست ده‌که‌ن، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دانیشتوانی ناوچه‌که داوا ده‌کات ناوچه‌که به جێ بهێڵن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن بیانپاریزن.
عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی چاودێری کوردوساێد- چاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێسته‌کانی تا راده‌یه‌ک له ئاستی پیویسته‌کاندا نه‌بوه هه‌رچه‌ند په‌ڕله‌مانی کوردستان بریاری داوه له دادگای لاهای له تورکیا سکاڵا بکات ، به‌ڵام ئه‌وه شیانی نییه به هۆی ئه‌ندام نه‌بونی کوردستانی عێراق له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان. عه‌لی مه‌حمود ده‌شڵێت هه‌ڵوێسته‌کان تا ئێستا چ له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه وه یاخود پارته کوردیه‌کان روون نیین و هیچ کام به ئاشکرا هه‌ڵویستی خۆیان روون و نیشتمان په‌روه‌رانه له ئاست روداوه‌کاندا ده‌رنه‌بڕیون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:20 خوله‌که .