دوکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی هێڕشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها گۆڕان له بۆچونه‌کانی ئۆردوگان و AKP ده‌ڵێت " ئاڵۆزکردنی باری سیاسی به تاێبه‌تی له باکۆری کوردستان و ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه له کاتێکی نه‌گونجاو بوو بۆ هه‌موو لایه‌ک وه ئه‌نجامه‌کانی باش نه‌بو به هه‌موو پێوانه‌یه‌ک ، وه ئوردوگان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به تاێبه‌تی له‌م کاته‌دا که هه‌ڵوێستیکی توندی به‌رامبه‌ر به له‌شکه‌ر هه‌بو وه کۆمه‌ڵێک بریاری دا که به کۆتایی به‌وه شکایه‌وه که لاوازکردنی له‌شکه‌ر و پێم وایه به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان بریاری وابو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبار نه‌کرێ به‌وه‌ی که زیانی به پێگه‌ی له‌شکه‌ر گه‌یاندوه و زیانی به هێمنی و ئاسایشی تورکیا گه‌یاندوه وه دووباره بونه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان و کرداره سه‌ربازیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له پشت ئه‌وه‌وه بون که ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێ کۆتایی هاتنی ره‌مه‌زان نه‌که‌ن و ده‌ست بکا به‌و هێڕش و په‌لاماردانه".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:57 خوله‌که