میدیای تورکی له‌م شه‌ڕو گرژی و ئاڵوزیه‌ی که ئێستاکه له نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان، پارتی ئاشتی و دیموکراسی، پارت داد و گه‌شه‌پێدان و حکومه‌ت له ئارادایه ئایا ڕۆڵێکی پۆزه‌تیفانه وه یا خود نیگه‌تیڤانه ده‌بینن؟ ئایا جیاوازیه‌ک هه‌یه له هه‌ڵویسته‌کانی پێش و پاش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ وه یاخود پێش و پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان؟
حه‌سه‌ن قازی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به گشتی له ڕابوردودا دیاره ڕۆژنامه سه‌ره‌کیه‌کان له تورکیا له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کوردا هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئایدیولوژی فیرمی ده‌وڵه‌ت واته که‌مالیزم له په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌که‌دا به کار بێنن ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا گۆرانێک به‌دی ده‌کرا به‌ڵام له‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا گهرایشێکی ئه‌وها له چاپه‌مه‌نیه‌کاندا ده‌بینرێ له به‌رژه‌وه‌ندی و پێناوی ئه‌و ڕێبازه میلیتارزیمهی که له کوردستاندا به دی ده‌کرێ ، به‌ڵام دیسان به واته‌ی ئه‌وه نییه که ده‌نگی ڕه‌خنه یا راوه‌ستان له به‌رامبه‌ر یا بانگهیشتن بۆ ئاشتی له گۆردا نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:44 خوله‌که