ماێکڵ مکلێن وته بێژی باڵیۆزخانه‌ی US له عێراق له وت‌و وێژیکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕوداو ده‌ڵێت "ئێمه پارتی کرێکارانی کوردستان به رێکخراوه‌یه‌کی تیروریستی ده‌زانین و داوای ڕاوه‌ستانی کاره تیروریستیه‌کانیین و به بێ مه‌رج چه‌ک دابنێ"
ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر له زانکۆی ئیستکهۆڵم له سوید له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ده‌ڵێت به دووری ده‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پ.ک.ک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بێت و چه‌ک دا بنێت به بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌و کاته له‌به‌رامبه‌ر تورکه‌کاندا هیچ فاکته‌رێکیان نا‌بێت بۆ فیشار هێنان، ده‌شڵێت پ.ک.ک زۆر جار ئاگر به‌سی یه‌کلایه‌نانه‌ی ڕاگه‌یاندوه به هیوای ئه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵیان گفت و گۆ بکات به‌ڵکۆ کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه شیانی چه‌ک دانان نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێڕشه‌ی که ئێستا تورکیا کردویه‌تی به‌ربڵاوتر بێ وه لایه‌نی تر بێن بۆ پشتیوانی کردن له تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی فیشارێکی یه‌کجار زۆر بۆ پ.ک.ک بێنن که بتوانی بریارێکی وا بدات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:19 خوله‌که