تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامیش نه‌بووه سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکاریانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا له ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه ده‌یکه‌ن.
به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانی به‌رده‌وامی ئه‌م دوو وڵاته دراوسێیه‌ی عێراقه‌وه ده‌یان که‌سی سیڤیل کوژراون و زیانێکی زۆریش له ڕه‌وشی ئابوری ناوچه‌که دراوه ، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی سه‌دان خێزان له ناوچه سنوریه‌کانه‌وه ناچار بوون زێدی خۆیان جێبهێڵن.
نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شێخی ده‌ڵێت که نوێنه‌رت له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا نه‌بێت کێ پارێزه‌ری مافه‌کانت ده‌بێت .
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان، به‌ڕێز شێخی ده‌شڵێت به‌داخه‌وه زۆرێک له که‌سایه‌تیه‌کانی دۆستی کوردیش له‌م ڕووداوانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه که بتوانرێت پشتی پێببه‌سترێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:24 خوله‌که.