ئیران ساڵانیه وه تاێبه‌تی له کاتی هاوینان که مه‌ردوم زۆرتر پێویستیان به ئاوه ده‌ستیکردوه به ووشکردنی ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن که ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئاوه بۆ ناوچه‌ی خانه‌قین له کوردستانی عێراق.
له په‌ێوه‌ندی چه‌ند ڕۆژ لهمهوپێشمان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له واشنتن له باره‌ی ووشکردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بو، به‌ڵام پاش په‌ێوه‌ندی کردنیان به باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان له عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به فیرمی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی داێنهوه" ئێمه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌مان بینیوه که ئێران ئاوی ڕوباری ئه‌ڵوه‌نی ڕاگرتوه که به‌ره‌و ئوستانی دیالی ده‌ڕوات وه زۆر له عێراقیه‌کان له سه‌رچاوه‌ی ئاوی گرنگ بێ به‌ش ده‌کات ، ئێمه به به‌رده‌وامی له ئێران داوامان کردوه ڕۆڵێکی سازده‌رانه ببینێت له ناوچه‌که‌دا له نێوانیان ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و بوونی دراوسیهکی باش، ئێمه هه‌ر وه‌ها ڕاپۆرتمان بینیوه که ئێران ڕاێگهیاندوه له ڕێگا دان به ئاوێکی زۆرتر به ڕوباری ئه‌ڵوه‌ندا به‌ره‌و عێراق وه ئێمه به هیواین ئێران به‌ڵێنه‌کانی به جێ بهێنی".
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 3:44 خوله‌که.