چه‌ند رؤژ له‌مه‌و پێش میدیاکانی ئێران و هه‌ر وه‌ها تورکیاش ده‌نگ و باسی ده‌ستگیرکردنی موراد قه‌ره‌ییلانیان بڵاوکرده‌وه که پاشان ئه‌و ئه‌و ده‌نگ و باسانه به ڕاست ده‌ر نه‌که‌وتن، ئاخۆ له کاتێکدا بگره ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ش ڕاست بن چ جوره کاریگه‌ریان ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و رێکخراوه وه یاخود گه‌لی کورد؟
هێڕش عه‌لیزاده ووته بێژی کۆمه‌ڵه- پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ڕاسته‌که‌ی ئه‌و جۆره پرۆپاگه‌نده له مێژوێ خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی کوردا له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان دژ به ڕابه‌رانی کورد دژ به پارته‌کان و گه‌لی کورد به گشتی همیشه بوه له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه وه ئه‌وه‌ش که ئه‌مرۆ ده‌ێبینین له‌وانه‌ی تر جیاوازتر نین و مێژوه‌که پره له‌مانه. عه‌لیزاده ده‌شڵێت ئه‌وان به‌م پروپاگه‌ندانه ئه‌یانه‌وی بڕێک له شکه‌سته‌کانی خۆیان دا ببپۆشن و به قازانجی خۆیان باره‌که بگۆڕن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:50خوله‌که.