حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌لعێراقیه خۆی به قوربانی ده‌زانێت له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ‌دا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
شۆڕشی یاسه‌مین که له تونس سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه‌ی باکوری ئا‌فریکای ناچار کرد له وڵاته‌که ڕابکات ، له ئێستادا پڕیشکه‌کانی ئه‌و شۆڕشه ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه
کۆبونه‌وه دوو ڕۆژیه‌که‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان که له شاری ئه‌سته‌نبوڵ کرا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێڕان، ڕۆژی شه‌ممه کۆتایی پێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت.
وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا جارێکی تریش هه‌ریه‌ک له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی نیشتیمانی کۆبونه‌وه‌یکی تر بکه‌ن بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی پۆسته ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی عێراق.
زۆرێک کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعر ، نیوه‌ی شیعره‌که‌یه ، به‌و مانایه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت خوێندنه‌وه‌ی شیعر ده‌توانێت گیانێکی تر به شیعره‌که ببه‌خشێت ، گیانێک به شێوه‌یه‌یه‌ک گوێگری خۆی توشی ڕامانێکی به‌رین بکات.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شید خه‌رشانه ، بنکه له تونس ده‌ڵێت ، هانده‌ری یه‌که‌م بۆ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان مانه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی حکومه‌ته له کارخراوهکهی پێشووه
بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی پێشتری موقته‌دا ئه‌لسه‌در بارێکی پۆزه‌تیفانه‌ی هێنایه ئاراوه له قه‌یرانی سیاسی عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌م چونهوهیهی بۆ ئێران ده‌کرێت وه‌ک زه‌نگێک لێی بڕوانرێت.
له ژێر ڕۆشنایی مافی بنچینه‌یی ژیان بۆ هه‌مووان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵی دا چه‌ندێک بتوانێت به‌کارهێنانی سزای مردن سنوردار بکات ، به‌و ئامانجه‌ی هه‌نگاوه‌کان به ئاڕاسته‌ی کۆتاییهێنانێکی ته‌واوی ئه‌و جۆره سزایه بێت.
ڕۆژی سێ شه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق گفت و گۆ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته کشت وکاڵیانه کراون ، که له سه‌روه‌ختی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێندا ، زه‌وی و زاری جوتیارانی پێ زه‌وت کرابوو.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌ریفی ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێشتر گرفت له به‌رده‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بووه ، ئێستا گرفتی تریش هه‌ن.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان ڕاگه‌یاندووه که به بڕیارێکی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، له پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ، دیوانه نوێیه‌که‌ی ( قوبادی جه‌لیزاده) ی شاعیر له کتێبخانه‌کاندا کۆکراوه‌ته‌وه.
کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌رله‌مانتاران ناتوانن ڕۆڵی خۆیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه ببینن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌موو یه‌کلایی کردنه‌وه‌یه‌ک به ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌بێت
ئاژانسێکی ده‌نگ و باسی ئێرانی ڕاپۆرتی داوه که ئه‌ندامێکی مه‌جلیسی شورا گوتویه‌تی ئێران ئه‌و سزای مردنه‌ی به ڕه‌جمکردن بووه له‌سه‌ر ژنێکی ئێرانی ڕاگیراوه.
عادل به‌رواری ، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌م کێشه‌یه‌ی بودجه‌دا، داهاتی نه‌وته له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ، وه‌ک چاو‌دێر به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه‌که‌وه له سودان بووه و ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت به گشتی ته‌واوی پڕۆسه‌که به‌بێ کێشهیهیهکی ئه‌وتۆ به‌ڕێوه چووه.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له تونس ڕوویدا بۆ خه‌ڵکی تونس و بۆ جیهانیش په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌و ڕژێمانه‌ی هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌که‌ی پێشووی تونسن ، ڕه‌وایی سیاسی و یاساییان نییه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له تونس ده‌ڵێت یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که‌ی ، لێپێچینه‌وه‌یه له به‌دڕه‌فتاری و گه‌نده‌ڵیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه ، به‌شی دووه‌می گفت و گۆکه‌مان له‌گه‌ڵ ساڵح بێچاردا باسمان له چیرۆکی کوردیه و هه‌روه‌ها بێچار باسمان له ڕوانینی خۆشی بۆ ده‌کات له‌سه‌ر شیعری منداڵان.
ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌خوازێت هزری خۆی له هه‌ر بوارێک‌دا بێت بچه‌سپێنێت ، ده‌روازه‌یه‌ک به ڕووی کێشه‌یه‌کدا ده‌کاته‌وه که به دوور نازانرێت ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت ببنه مایه‌ی قه‌یرانێک
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئاساێشی عێراق ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا کراون له وڵاته‌که‌یاندا له ئه‌ستۆی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یان داناوه.
زیاتر نیشـان بده