هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێشتاش پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ته‌واو نه‌بووه ، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسیه‌ش که ده‌گوترا گرێ کوێره‌کانی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که ده‌کاته‌وه ، نه‌ک هه‌ر پێکنه‌هێنراوه به‌ڵکو هێشتاش به‌رنوسێکی بۆ دانه‌ڕێژراوه له‌سه‌ر ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی تا په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌نگی ئا یان نا ی پێبدات.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌ریفی ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێشتر گرفت له به‌رده‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بووه ، ئێستا گرفتی تریش هه‌ن.
دکتۆر ئه‌لشه‌ریفی ده‌ڵێت ده‌ستی ده‌ره‌کی ڕۆڵی هه‌یه له نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و به داخه‌وه دیمه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقیش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌کیانه‌وه داده‌نرێت و وه‌ک ده‌ڵێت کار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئاڕاسته و قه‌باره و شێوازی هه‌ندێ لایه‌نیش دیار ده‌که‌ن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌ریفی ، ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:40 خوله‌که.