به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما ته‌رخانه بۆ باسکردن له کێشه‌کانی نێوان نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و پیاوانی ئاینی و مه‌لاکان.
ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌خوازێت هزری خۆی له هه‌ر بوارێک‌دا بێت بچه‌سپێنێت ، ده‌روازه‌یه‌ک به ڕووی کێشه‌یه‌کدا ده‌کاته‌وه که به دوور نازانرێت ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت ببنه مایه‌ی قه‌یرانێک و که‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کی وا، که کاریگه‌رییه‌کانی تا چه‌ندان ساڵیش به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه بمێننه‌وه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا کێشه‌ی نێوان پیاوانی ئاینی و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زۆر به زه‌قی ده‌رکه‌وت.
نمونه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه زۆرن ، هه‌ر له به گژدا چونه‌وه‌کانی به‌رامبه‌ر ( دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ) و به‌کارهێنانی گوتاره ئاینیه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر بۆچوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌نانه‌ت تابلۆ هونه‌ریه‌کان، تا به‌گژدا چونه‌وه‌ی دیوانه شیعریه‌که‌ی شاعیرێکی داهێنه‌ری وه‌ك ( قوبادی جه‌لی زاده).
ئه‌گه‌ر هه‌موشی نه‌بێت ، ئه‌وا بێگومان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌گژدا چونه‌وانه له لایه‌ن پیاوانی ئاینیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌یه ده‌کرێت ، که سوکایه‌تی به ئایین و به په‌روه‌ردگاریش کراوه.
پێشتر به سه‌دان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ند و ڕوناکبیر و ته‌نانه‌ت یاسادانه‌رانیش ، یاداشتنامه‌یه‌کیان مۆرکردووه و داویانه به په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که تا کاری له‌سه‌ر بکات بۆ ڕێکخستنی ووتاری ڕۆژانی هه‌ینی مزگه‌وته‌کان.
به‌لای زۆرێک له ڕوناکبیرانه‌وه ئه‌و به‌گژدا چونه‌وه‌یه ، کۆت و به‌ندکردنی ئازادیه‌کانه ، له ده‌مێکدا که‌م نین ئه‌وانه‌ی له پاشخانی ئاینییه‌وه ده‌دوێن له‌و بڕوایه‌دان نابێت ئازادیه‌کان ته‌نها بۆ یه‌ک یان دوو توێژی کۆمه‌ڵگا قۆرخبکرێن ، به‌ڵکو پێویسته هه‌موو که‌س ئه‌و ئازادیه‌یان هه‌بێت ، له‌وانه مه‌لاکان و پیاوانی ئاینیش ، وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شتێک له‌گه‌ڵ به‌هاکانیاندا نه‌گونجا ئه‌وا بتوانن به ئازادانه قسه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بکه‌ن.
بیلال سلێمان ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیشه:
داواکردنی ئه‌وه‌ی مه‌لاکان نابێت ووتاری هه‌ینیان هه‌بێت ، پێشێلکردنی ئازادییه‌کانی تاکه که‌س و ڕاده‌ربڕینیشه .
به‌فرین حوسه‌ین، بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، له‌سه‌ر لیستی حیزبی سۆشیال دیموکرات:
خاڵی گرنگ له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا، ڕێزگرتنه له بیروبۆچونی جیاواز.
ڕۆژنامه‌وان شوان داودی ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ:
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمه‌که‌ش وا له‌ژێر کاریگه‌ری ووتاری مه‌لای مزگه‌وته‌کاندا.
قوبادی جه‌لی زاده، شاعیر :
کۆکردنه‌وه‌ی دیوانه شیعریه‌که‌م له بازاڕدا به هۆی ووتاری مه‌لای مزگه‌وتێکه‌وه، هه‌نگاوێکه بۆ کوشتنی گیانی هه‌موو داهێنانێک.
دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر ، مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی:
پێویسته هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی کێشه‌کان نه‌ک به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی و ئاڵۆزکردنی زیاتر.
له ناوه‌ڕاسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، نوسه‌رێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ( حسێن مه‌ردان ) به‌بێ گوێدانه هێڵی سوور له هه‌موو ڕوانگه‌کانه‌وه، ده‌ینوسی و باره باوه‌کانی نوسینی له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا تێده‌په‌ڕاند و کۆت و به‌نده‌کانی ئه‌و کاته‌ی خۆی به هێند وه‌رنه‌ده‌گرت، هه‌ربۆیه وه‌ک زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌ڵێن که‌سێک و نوسه‌رێکی وه‌ک مه‌ردان بۆ سه‌دان ساڵی تریش هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
یان نوسه‌رێکی وه‌ک (نزار القبانی) که ناونیشانی یه‌کێ له شیعره‌کانی کرد به شایه‌تمانی ئیسلامی، به‌و گۆڕانکارییه پڕ له ئیستاتیکاییه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی پێویستی بوو ، ئه‌زموونه‌که‌ی نه‌بووه مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌ک یان ڕه‌فتارێکی ناجۆری هێزه ئاینیه‌کان له جیهانی عه‌ره‌بدا، به‌ڵکو تا مردیش وه‌ک داهێنه‌رێکی گه‌وره لێیان ڕوانیوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:22 خوله‌که.