زۆر جاران له‌م به‌رنامه‌یه‌دا گفت و گۆی ڕاسته‌وخۆمان له‌سه‌ر هونه‌ری شیعر بووه وه‌ک ژانرێکی فه‌رهه‌نگی و له‌گه‌ڵ شاعیره‌کاندا باسمان له جوانکارییه‌کانی شیعر کردووه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا باسێکی تر ده‌که‌ین هه‌ر سه‌باره‌ت به‌شیعر ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مه‌سه‌له‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعره.
زۆرێک کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعر ، نیوه‌ی شیعره‌که‌یه ، به‌و مانایه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت خوێندنه‌وه‌ی شیعر ده‌توانێت گیانێکی تر به شیعره‌که ببه‌خشێت ، گیانێک به شێوه‌یه‌یه‌ک گوێگری خۆی توشی ڕامانێکی به‌رین بکات.
باست حه‌مه غه‌ریب ، یه‌کێکه له‌وانه‌ی بێژه‌ر بووه و دواتریش هه‌نگاوی له‌و ئه‌زمونه‌دا ناوه واته خوێندنه‌وه‌ی شیعر.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا گوێگری هه‌میشه‌یی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ( ژووان شوانی ) ڕاسته‌وخۆ پرسیاره‌کانی له باست حه‌مه غه‌ریب ده‌کات.
تێبینی:
هه‌ر ڕاو پێشنیازێکت بۆ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هه‌یه ده‌توانیت به یه‌کێ له‌م دوو ئیمێڵه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌ڵێن ساڵح ، ئاماده‌کار و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه‌وه بکه‌یت؛