ڕۆژی سێ شه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق گفت و گۆ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته کشت وکاڵیانه کراون ، که له سه‌روه‌ختی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێندا ، زه‌وی و زاری جوتیارانی پێ زه‌وت کرابوو.
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ، په‌رله‌مان نه‌گه‌یشته بڕیارێک له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چونکه زۆرێک له ئه‌ندامه‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه ، دژی پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆتراکتانه وه‌ستانه‌وه و وایان باس لێده‌کرد که ئه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان مۆرکردووه ماف خوراو بوون.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده تورکومانه‌کان له په‌رله‌ماندا هاوهه‌ڵوێست نه‌بوون له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی لایه‌نی کوردی‌دا ، به‌ڵام باسیان له‌وه‌کرد چۆن به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته کشت وکاڵیانه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:43 خوله‌که.