پێشتر و له کۆتاییه‌کانی ساڵی دوو هه‌زار و ده‌دا ، کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای ڕاگرتنی سزای مردنی کرد. هاوکات ژماره‌یه‌ک له وڵاتان دژی گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنێکی له‌و بابه‌ته وه‌ستانه‌وه.
له ژێر ڕۆشنایی مافی بنچینه‌یی ژیان بۆ هه‌مووان، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌وڵی دا چه‌ندێک بتوانێت به‌کارهێنانی سزای مردن سنوردار بکات ، به‌و ئامانجه‌ی هه‌نگاوه‌کان به ئاڕاسته‌ی کۆتاییهێنانێکی ته‌واوی ئه‌و جۆره سزایه بێت.
ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن ، له‌وانه ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ، سزای مردن وا داده‌نێن که نکوڵی کردنێکی بێ چه‌ند و چوونی مافی مرۆڤه.
هێشتاش وڵات هه‌ن نه‌ک هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتدا ، به‌ڵکو له ڕۆژئاواشدا ئه‌م سزای مردنه‌ی تیادایه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له تاوان.
له زۆرێک له وڵاتاندا هه‌ڵمه‌ت هه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌پاندنی سزای مردن، یه‌کێک له‌و وڵاتانه کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئێران له دوای چین ، به پله دوو دێت له‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی بۆ ئه‌و وڵاتانه کراوه که سزای مردنی تیادایه.
ناهیده موکری ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پشتیوانی که‌مپه‌ینی دژی سزای مردن و سه‌نگساره که بنکه‌ی له وڵاتی سویده:
کۆماری ئیسلامی ئێران گوێ به هیچ شتێک نادات ، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له که‌مپه‌ینه‌که‌مان.
دکتۆر ئاراس زه‌ینه‌ڵ ، پسپۆڕی مێژوو له زانکۆی سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق:
هۆکاری یاسایی زیاتر له‌پشت بڕیاره‌کانی له سێداره‌دانن و ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ش که بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سزایانه ده‌کرێن له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ ئه‌ویتر ده‌گۆڕێت.
خه‌ڵات عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر :
سزای مردن پاشخانی ئایینی هه‌یه ، له ڕۆژائاوا و له ڕۆژهه‌ڵاتیش.
سالار مه‌حمود ، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق:
له ئێستادا سه‌رقاڵی پڕۆژه یاسایه‌کم تایبه‌ت به نه‌هێشتنی سزای له سێداره‌دان و هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایه‌ش پێویسته تا هه‌رێم جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر‌یدا.
هه‌وڵه‌کان زۆرن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌پاندنی سزای مردن ، که زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ وای داده‌نێن سزای مردن به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێکدا بێت ، ڕه‌وایی دانه به کوشتن یان به یاسایی کردنی کوشتنه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:30 خوله‌که.
هه‌ر ڕاو پێشنیازێکت بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما هه‌یه ده‌توانیت به یه‌کێ له‌م دوو ئیمێڵه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌ڵێن ساڵح ، ئاماده‌کار و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی پانۆراماوه بکه‌یت؛
bsaleh@voanews.com
balen.salih@gmail.com