گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئاساێشی عێراق ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا کراون له وڵاته‌که‌یاندا له ئه‌ستۆی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌یان داناوه.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ڵێت له ئێساتادا شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌لقاعیده زۆر له جاران لاواز تره و ئه‌و تواناییانه‌ی نه‌ماوه که بتوانێت هێرشی گه‌وره ئه‌نجام بدات ، به‌لام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بگوترێت هێشتاش ئه‌لقاعیده جێی مه‌ترسی نییه.
موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری ده‌شڵێت ، هێرشه‌کانی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر کریسچیانه‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاست و دروسته بۆ بێ تانایی ئه‌لقاعیده و به‌کار هێنانی ئه‌و جۆره ستراتیژیه‌ته‌ش له کۆتاییدا ده‌بێته به‌ڵایه‌ک بۆ سه‌ری خۆیان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:32 خوله‌که.