تا ئێستا زیاتر له دووسه‌د هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی له نزیک دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ناوچه‌ی فۆکۆشیما له ژاپۆن ده‌ژیان ، دوورخراونه‌ته‌وه تا له کاریگه‌ریه ته‌ندروستیه‌کانی تیشک دانه‌وه‌ی مه‌تریاڵه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه ناوکیانه پارێزراو بن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێره‌وه باسی له‌وه کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌وڵی چاکسازی ده‌ده‌ن و تا سێ چوار مانگی داهاتوو خه‌ڵک ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینن.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ژاپۆن گوتویانه ده‌شێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌م کاره‌ساته سروشتیه مردوون بگاته زیاتر له هه‌زار که‌س.
هه‌وڵه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمه‌که پاش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان پێ‌کرد
دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هاوکاتی بڕیاردان له خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری عێراق ، لایه‌نی کوردی وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی نارد بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناوبانگی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وا ڕۆیشتووه که به‌شه باشه‌که‌ی عێراقه ، به‌ڵام خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا هانا بۆ خۆپیشاندان ده‌به‌ن و داواکاریه‌کانی خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌شت ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه ، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند و لایه‌نێکی نوێیان ڕاگه‌یاند به‌ناوی عێراقیه‌ی سپی.
ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ردوو نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق و هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا سه‌ردانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانییان کرد ، که بۆته بنکه‌ی خۆپیشاندانی شاره‌که.
ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له ڕووداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق ، گله‌یی له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌کات چونکه وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌م لیژنه‌یه ده‌ڵێت ده‌سکاری ڕاپۆرته‌که کراوه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ، له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی کوردستانی له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق په‌لاماری ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیان دا که له‌سه‌ر لیستی گۆڕانه.
له‌مڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئۆپزسیۆنی سه‌وز که به ئۆپزسیۆنی ناوخۆی وڵاته‌که ناسراوه ئاماده‌ییه‌کی هه‌یه و داوای هه‌ندێک جۆری ڕیفۆرم ده‌کات له سیسته‌می سیاسی ئێران‌دا که وه‌ک ده‌گوترێت ، جیاوازی تیادایه له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته‌ی گه‌لانی ئێران هه‌یانه.
ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران که‌وتۆته به‌ر سه‌رکوتکردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه.
زۆرجاران ده‌گوترێت هه‌ندێک وێنه له نوسینی وتارێک سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاریکراو باشتر ده‌دوێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داواکانی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆی سلێمانی وه‌رگرت ، ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانتاران له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا ته‌واوی ئه‌و داوایانه‌یان خستۆته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وا بڕیار بوو ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپیشاندانێکی تر له شاری که‌رکوک بکرێت به‌ڵام به هۆی گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشیه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه نه‌کرا.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ته‌نها سه‌د ڕۆژی داناوه بۆ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ چاکردنی ڕه‌وشی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی.
دوابه‌دوای ئاگربه‌ستێکی یه‌ک لایه‌نه که شه‌ش مانگی خایاند ، پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دا.
دکتۆر عه‌لی سه‌عید ، سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هێزی ئاسایشی له شاری سلێمانی ، چوبنه ناو زانکۆوه و ئه‌و دهوارهیان لادابێت که قوتابیان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌ڵیان دابوو تا به شه‌و تیایدا بمێننه‌وه.
زیاتر نیشـان بده