دوابه‌دوای ئاگربه‌ستێکی یه‌ک لایه‌نه که شه‌ش مانگی خایاند ، پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی دا.
دکتۆر گونوڵ تۆل ، سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌که‌که جێی سه‌رسوڕمان نه‌بوو ، چونکه وه‌ک بارێکی ئاسایی هاوکاتی نزیک بوونه‌وه له وه‌رزی زستان په‌که‌که ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
دکتۆر تۆل ده‌شڵێت ڕاگرتنی ئاگربه‌ست له‌مساڵدا جودایه چونکه هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له مانگی شه‌شدا ده‌کرێن و ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ختێکی گرنگه بۆ په‌که‌که بۆ فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی تورکیا به مه‌به‌ستی دان پیانانی زیاتر به په‌که‌که‌دا.
ئه‌م لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شڵیت پێی وانییه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆ بکاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئانکهرهبۆ ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ی ده‌ستی پێ‌کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا ، هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌ڵێت شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌وڵه‌کان که‌موکوڕی تیابووه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر گونوڵ تۆل ، سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری تورکیا له ئه‌نستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کردوویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.