هه‌وڵه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمه‌که پاش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان پێ‌کرد.
عه‌دنان عوسمان ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه و پێشنیازانه‌ی بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم خراونه‌ته ڕوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، پێشتریش قسه‌ی له‌سه‌رکراوه و هیچ ئاکامێکی نه‌بووه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌ک یان سووربوونێکی سیاسی به‌دی ناکات له هه‌رێمه‌که‌دا بۆ ئه‌و چاکسازی و ڕیفۆرمانه‌ی باسیان لێوه ده‌کرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به کات بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڕێز عوسمان ده‌ڵێت له ساڵی 2003 ه‌وه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره هه‌بووه بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم کردن، واته له‌و کاته‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت حکومه‌تی یه‌کگرتوو پێکهاتووه ، چونکه به‌ر له 2003 بیانوو زۆر بوون تا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویست بوون نه‌نرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:15 خوله‌که.