له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناوبانگی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وا ڕۆیشتووه که به‌شه باشه‌که‌ی عێراقه ، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمه‌که ، ڕێک و ڕه‌وان سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ک کێشه له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ن و هه‌ر بۆیه‌شه خه‌ڵک له هه‌رێمه‌که‌دا هانا بۆ خۆپیشاندان ده‌به‌ن و داواکاریه‌کانی خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.
خۆپیشاندانه‌کان هه‌روادێ و په‌ره ده‌سه‌نن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌که‌دا په‌یمانی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری داوه له‌وانه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ، ڕیفۆرم کردن له دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کاندا ، گرتنه به‌ری هه‌نگاو و ڕێوشوێن ، بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتاش خۆپیشاندان به‌تایبه‌تیش له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامن و هه‌روه‌هاش له شار و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری سلێمانیدا.
بۆ تیشک خستنه زیاتری سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، به‌ڵێن ساڵح ، میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا.
ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
دکتۆر سه‌ردار قادر ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 49:20 خوله‌له‌که.