ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ردوو نوسه‌ر و ڕوناکبیری کورد به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فه‌تاح گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی له کوردستانی عێراق و هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا سه‌ردانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانییان کرد ، که بۆته بنکه‌ی خۆپیشاندانی شاره‌که.
ئاراس فه‌تاح ده‌ڵێت توڕه‌بونێکی زۆر گه‌وره‌یان بینیوه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆته‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت وگۆیهکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز فه‌تاح ده‌شڵێت هه‌میشه ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌یه ، به‌ڵام عه‌قڵێک که له پشت سیاسه‌تی کوردیه‌وه‌یه ئاماده نییه تێبگات له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێمه له چ دۆخێکی قه‌یراناویدایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.