ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسی گه‌رم و گوڕ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌نووس ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئاوێنه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به هه‌مان شێوه‌ی پێش‌و بکرێت و دووباره ببێته‌وه ، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هیچ شتێک له قه‌یرانه‌که چاره‌سه‌ر ناکات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌نووس هه‌ردی ده‌شڵێت هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک بێت له‌م هه‌رێمه‌دا پێویستی به زه‌مینه ڕه‌خساندن هه‌یه و به‌بێ ئه‌و زه‌مینه خۆشکردنه ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنێک بکرێت ده‌رخه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بێت.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌شڵێت ، ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان زیانی هه‌بووه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌که‌وه و پێویستی به پێدا چونه‌وه هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:13 خوله‌که.