سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێره‌وه باسی له‌وه کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌وڵی چاکسازی ده‌ده‌ن و تا سێ چوار مانگی داهاتوو خه‌ڵک ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینن.
دکتۆر فواد حسێن ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت گه‌وره کاربه‌ده‌ستان له دانانی پلاندان که په‌یوه‌ندداره به چاکسازیه‌کان و هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و ده‌سه‌ڵات.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پلانه هه‌ڵسه‌نگاندنی فره لایه‌ن ده‌کات له‌سه‌ر هه‌موو بارێکی ڕه‌وشه‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاکسازی کردن به مه‌به‌ستی نه‌هێشتن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمه‌که‌دا ، که یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی خه‌ڵکی ناڕه‌زای له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیدا کۆکردۆته‌وه ، دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت بۆ ئه‌و پلانه ژماره‌یه‌ک پێسنیاز له لایه‌ن خه‌ڵک و له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه له به‌رده‌ستدایه و ده‌شڵێت پاش تاوتوێکردنی ئه‌و پێشنیازانه ئه‌وجا باس له چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت.
دتوانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتوێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.