ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌بوونی هه‌رێمێکی سوننه له عێراقدا مشت و مڕێکی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه و شیعه‌کان به هه‌نگاوێک بۆ دابه‌شکردنی عێراق دایده‌نێن.
له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی تورکیادا که تایبه‌ت بوو به سوێند خواردنی ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کورده‌کانی تورکیا به‌شداری دانیشتنه‌که‌یان نه‌کرد و هه‌رچی نوێنه‌رانی پارتی گه‌لی کۆماریش بوون چوونه هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه ، به‌ڵام سوێندی یاساییان نه‌خوارد.
چواره‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێوه چوو.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا چواره‌م کۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن و هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وا بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
بڕیاره له دره‌نگانێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بکرێت به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی که‌لێنی جیاوازیه‌کان و هه‌روه‌هاش هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی ناوخۆی عێراق.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت کێشه‌ی سوریا تابڵێی ئاڵۆزه به به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌ن.
پێده‌چێت ڕێگه‌گرتن له ئه‌ندامێکی سه‌رکه‌وتوی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا له‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌که گێرمهوکێشهیهکی تری سیاسی به دوای خۆیدا بێنێت.
وه‌ک ده‌گوترێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سوره له‌سه‌ر ئاڵ و گۆڕ له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا و هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش باس له که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌که‌ن.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا میوانداری خانمی شاعیر چنور نامیق کراوه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نه‌ک هه‌ر ته‌نها گله‌یی له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌یه، به‌ڵکو گازهندهشی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کار و ئه‌رکه‌کانی په‌رله‌مانیش هه‌یه.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له په‌رله‌مانی ولاته‌که‌دا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترێت گه‌نده‌ڵی و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونه‌وه له کار و ئه‌رکه‌کانیدا.
هه‌رچه‌نده هێشتاش ده‌ره‌نجامێكی ته‌واو له کۆبونه‌وه‌که‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌رنه‌که‌وتووه که به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی عێراق کرا ، وه‌زره‌تی کاروباری عه‌شایه‌ری له عێراق باس له هه‌وڵی خۆی ده‌کات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی.
لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌شدارییان له کۆبونه‌وه‌که‌ی ماڵی سه‌رۆک کۆماری عێراقدا کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شدار نه‌بووه چونکه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
وابڕیاره جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق ، سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌یه‌کی لایه‌نه سه‌ره‌کیه سیاسیه‌کانی عێراق بکات به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که .
ڕاگه‌یاندنی ڕیفۆرم کردنی ده‌ستور له شانشینی مه‌غریب نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که ده‌ستبه‌ردای داواکانیان بن بۆ چاکسازی.
تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده ڕایگه‌یاند ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ده‌ستنیشانکردووه وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئوسامه بن لادن.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان باسکردووه کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی کوردستان داوایان له نوینه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه تا له پاش کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه جێناکۆکه‌کان دابنرێن.
یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد، لقی سلێمانی ۆرکشۆپێکی ده‌ستپێکردووه بۆ بره‌ودان به تواناییه‌کان له نوسینی شیعردا و هه‌روه‌هاش بۆ به‌رچاو ڕوونی به‌رامبه‌ر به شیعر.
دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕه‌ت بوو، له‌و ده‌مه‌وه ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سیڤیل له‌ژێر فشارێکی قورس و سه‌ختی ڕژێمه‌که‌ی ئێراندان.
به‌پێی ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ، هه‌روادێ و ژماره‌ی قوربانیه‌کان له سوریا له زیاد بووندایه به‌هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕژێمه‌که‌ی سوریا به‌رده‌وامه له‌سه‌ری ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئیدانه کراوه.
زیاتر نیشـان بده