ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌بوونی هه‌رێمێکی سوننه له عێراقدا مشت و مڕێکی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه و شیعه‌کان به هه‌نگاوێک بۆ دابه‌شکردنی عێراق دایده‌نێن.
شوان ده‌روێش ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت دابه‌شکردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم ته‌نها ڕێگه‌یه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که و هێنانه ئارای سه‌قامگیری سیاسی له عێراقدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕیز ده‌روێش ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ههنگاوێکی له‌و بابه‌ته له عێراقدا بنرێت به‌مانای لاواز بوونی حکومه‌تی ناوه‌ند نییه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی زۆر له کۆڵی حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.