به‌پێی ڕێکخراوه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ، هه‌روادێ و ژماره‌ی قوربانیه‌کان له سوریا له زیاد بووندایه به‌هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕژێمه‌که‌ی سوریا به‌رده‌وامه له‌سه‌ری ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئیدانه کراوه.
دکتۆر خه‌لیل جه‌هشان ، پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌په‌رداین له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌گه‌ر بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر سوریا بدرێت ، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که په‌سه‌ندی بکه‌ن ئه‌وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر سوریا ده‌بێت تا پێداچونه‌وه به خۆیدا بکات.
دکتۆر جه‌هشان ده‌شڵێت به‌لایه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمه‌کی سوریا بکات بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئێرانیش هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌یه که سه‌رهه‌ڵدان گرتونیه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌لیل جه‌هشان ، پرۆفیسۆری زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌په‌رداین له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:34 خوله‌که