ڕاگه‌یاندنی ڕیفۆرم کردنی ده‌ستور له شانشینی مه‌غریب نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی وڵاته‌که ده‌ستبه‌ردای داواکانیان بن بۆ چاکسازی.
ریدا ئولئه‌مین ، دامه‌زرێنه‌ری نێوه‌ندی کارکردن بۆ سه‌روه‌ری یاسا بنکه له شانشینی مه‌غریب ده‌ڵێت دیموکراسی ڕاسته‌قینه داوای سه‌ره‌کی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یه‌تی نه‌ک ئه‌وه‌ی له ووتارێکدا باس ده‌کرێت یان له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێک ده‌نوسرێت.
به‌ڕێز ئولئه‌مین ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پادشای وڵاته‌که‌ش بۆ ڕیفۆرمی ده‌ستور به‌لام هێستاس گومان و ڕه‌شبینیه‌کی زۆر هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین چی ڕووده‌دات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ریدا ئولئه‌مین ، دامه‌زرێنه‌ری نێوه‌ندی کارکردن بۆ سه‌روه‌ری یاسا بنکه له شانشینی مه‌غریب ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:24 خوله‌که