بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا چواره‌م کۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن و هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وا بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمه‌که.
موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه گرنگه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پلانانه ده‌درێنه‌وه که ئۆپزسیۆن بۆ چاکسازی خستویه‌تیه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌شڵێت پێی وایه وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی وه‌رده‌گیرێته‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت له سێ کۆبوونه‌وه‌که‌ی پێشودا خاڵی هاوبه‌ش زیاتر بوون له خاڵه ناکۆکه‌کان و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له ئێستادا نه‌توانرێت وه‌ک یه‌ک تیم کار بۆ ئایندهی هه‌رێمه‌که بکرێت ، ئه‌ی ده‌بێت که‌ی بێت بتوانرێت ئه‌و یه‌ک تیمیه دروستبکرێت و ده‌شڵێت خۆ گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌وا بۆ سه‌د ساڵی تریش هه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌بین.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.