بڕیاره له دره‌نگانێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بکرێت به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی که‌لێنی جیاوازیه‌کان و هه‌روه‌هاش هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی ناوخۆی عێراق.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت دوو ته‌وه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌بن ، یه‌کیان ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسایه و مه‌سه‌له‌ی دووه‌میشیان کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکایه له عێراق.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌ڕێز جیهاد ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئاڵ و گۆڕی پۆسته‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان که سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که باسی لێوه کردوه ، پێویسته به ڕێکه‌وتنی سیاسیانه بێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا، ده‌نا کێشه‌کان قوڵتر ده‌بنه‌وه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.