هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ وایان باسکردووه کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی کوردستان داوایان له نوینه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه تا له پاش کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا هێزێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ناوچه جێناکۆکه‌کان دابنرێن.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و ده‌مڕاستی هێزی پاراستنی کوردستان نکوڵی له‌و هه‌واڵه ده‌کات و ده‌ڵێت هیچ داواکاریه‌کی فه‌رمیانه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌کراوه و ئه‌وی بڵاو بۆته‌وه پاش پرسیاری هه‌ندێک له په‌یامنێران بووه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز یاوه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هیچ گومانێکی تیادا نییه گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی نه‌ک هه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو عێراقیش وای ده‌بینن هێشتا هه‌ل و مه‌رجه‌که له عێراقدا له هه‌ردوو ڕووی ئاسایشی و سیاسیشه‌وه سه‌قامگیر نییه، هه‌ر بۆیه مانه‌وه یان درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا پێویسته.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:19 خوله‌که.