ئێران به‌رده‌وامه له سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ده‌ره‌کی و ناوخۆییش و پێشناچێت وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن به‌هۆی فشاره‌کانه‌وه ڕێبازی خۆی بگۆڕێت.
له ده‌مێکدا جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات، ده‌نگۆی داوایه‌کی سه‌ره‌ک وه‌زیریش بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی په‌رله‌مانی وڵاته‌که.
له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی قه‌یرانی سوریادا هه‌روادێ و کێشه و ئاڵۆزی مرۆڤانه‌ش زیاتر ڕووبه‌ڕووی گه‌لی سوریا ده‌بنه‌وه.
گه‌وره ڕاوێژکارێکی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌کات به مه‌به‌ستی دانانی چه‌ک له لایه‌ن په‌که‌که‌وه.
دۆسێی ئازادی ڕاگه‌یاندن یه‌کێکه له‌و دۆسێیانه‌ی به‌رده‌وام مشت ومڕێکی زۆری له‌سه‌ره له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له نزیک شاری ڕومادی به‌ردبارانی جێـگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیان کردوه.
له ساڵی 2012 دا فشاری ده‌ره‌کی و فشاری ناوخۆییش له‌سه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یاندنێکدا هێرشێکی توندئامێز ده‌کاته سه‌ر حکومه‌تی عێراق و به په‌نا بردنه به‌ر دروستکردنی قه‌یران له وڵاته‌که‌دا گوناهباری ده‌کات.
هه‌رچه‌نده وه‌ها بڕیار بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستاندا له هه‌ولێر کۆببنه‌وه، به‌ڵام هاوکات هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه به دواخستنی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت دانانی مه‌رجی پێشوه‌خت له لایه‌ن ئۆپزسیۆنی سوریاوه بۆ ده‌ستکردن به وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا کارێکی نه‌گونجاوه.
"عێراقی پاش ساڵی 2003 هه‌رگیز ئه‌و وڵاته نییه که خه‌ونی پێوه ده‌بینرا" ئه‌مه ڕوانینی که‌سێکی عێراقیه له لێدوانێکیدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێکی زۆر دراون بۆ بنه‌بڕکردنی یان هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان، به‌ڵام له ساڵی 2012 دا وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن پێشێلکاری به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خانمان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌بوون.
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له مانگرتنی که‌مئه‌ندامان له شاری سلێمانی، مانگره‌کان ڕووده‌که‌نه شاری هه‌ولێر تا یاداشته‌که‌یان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاگاهی ده‌دات به کشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که و لیستی ئه‌لعێراقیه‌ش ده‌ڵێت وابه‌سته‌ی ئه‌و داوایه ده‌بێت.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ده‌ستگیرکردنی پاسه‌وانه‌کانی وه‌زیری دارایی وڵاته‌که په‌یوه‌ندی نییه به ئاڵۆزی ئاینزایی ناو عێراقه‌وه.
له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه له عێراق گه‌لێک ڕێکه‌وتن مۆرکراون به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێنه‌کراون هه‌ر بۆیه به‌بێ ئه‌نجام ماونه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به بڕیاری هه‌ردوولا ڕاگیراوه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆکی عێراق.
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه که له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بوو.
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وڵاتانی ئه‌وروپاش به فه‌رمی دانیان ناوه به هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
له ئێستا ڕوانینی زۆرێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕوات که ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی یاسای به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره‌ی قه‌یرانه‌کانی عێراقی له ئه‌ستۆیه.
زیاتر نیشـان بده