شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به بڕیاری هه‌ردوولا ڕاگیراوه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆکی عێراق.
دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ڕاگرتنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌وێته سه‌ر خواستی هه‌ردوو لا و چه‌ندێک وابه‌سته‌ی هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌و به‌رنوسه‌ی په‌رله‌مانتار هه‌ڤاڵ کوێستانی ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داویه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا، دکتۆر له‌تیف ده‌ڵێت ده‌شیت ئه‌و به‌رنوسی یاسایه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندکرا وه‌ک فشاریک بۆ سه‌ر لایه‌نه‌کان لێی بڕوانرێت، وه ده‌شڵێت گرفته‌که له‌وه‌دایه له عێراقدا لایه‌نه‌کان ده‌ستور پێشێل ده‌که‌ن، چجا به یاسایه‌ک.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: