له ساڵی 2012 دا فشاری ده‌ره‌کی و فشاری ناوخۆییش له‌سه‌ر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه.
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ژماره‌یه‌ک سزای ئابوری سه‌پاندۆته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه. کاریگه‌ری ئه‌و سزایانه زۆرن له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری وڵاته‌که، وه‌ک دابه‌زینی نرخی تومه‌ن، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی که‌ره‌سته و پێداویستیه مرۆڤایه‌تیه‌کان، که‌میی خۆراک له بازاڕه‌کاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێکاریی و هه‌ژاری له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌م کاریگه‌ریانه ئاستی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی ئێرانی زیاد کردووه و وه‌ک سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ی خه‌ڵکی ئێران له سزاکان زیاتر گرفت و ئاڵۆزییان بۆ ڕژێمی وڵاته‌که دروستکردووه و ده‌شڵێت به‌ڵی سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران کاریگه‌ری هه‌بووه به‌ڵام حکومه‌تی ئێران توانیویه‌تی به‌شێکی زۆری ئه‌و کاریگه‌رییانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌رشکێن بکات.
عومه‌ری ئێلخانیزاده ده‌شڵێت هه‌ر له ئێستاوه ناکۆکیه‌کانی ناو کۆنه‌پارێزانی ئێران ده‌رکه‌وتووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2013 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و به ئاشکرایی ناکۆکی و ململانێکانی نێوان مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران و داموده‌زگا تایبه‌ته‌کانی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌بینرێن.
به‌ڕێز ئێلخانیزاده وه‌ک پێشبینیه‌کیش بۆ ساڵی 2013 ده‌ڵێت پێی وایه لایه‌نه کوردیه‌کان له هیوای گه‌لی خۆیان نزیک ده‌بنه‌وه و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ڕژێمی ئێران تێیده‌که‌وێت وه‌ها ده‌کات ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کانیشی زیاتر و زیاتر لێک نزیک ببنه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ عومه‌ری ئێلخانیزاده سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کردوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: