له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی قه‌یرانی سوریادا هه‌روادێ و کێشه و ئاڵۆزی مرۆڤانه‌ش زیاتر ڕووبه‌ڕووی گه‌لی سوریا ده‌بنه‌وه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ی له ئێستادا زۆرێک له ناوچه‌کانی وڵاتی سوریا دووچاری کێشه و گرفتی که‌میی خوارده‌مه‌نی و نان و ئاوی خواردنه‌وه و سوته‌مه‌نیش بوونه‌ته‌وه.
هاوکات به‌هۆی دابه‌زینی نرخی لیره‌ی سوریایی له به‌رامبه‌ر دۆلاردا گرانییه‌کی به‌رچاو بازاڕه‌کانی سوریای گرتۆته‌وه.
ده‌مڕاستی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد ده‌ڵێت 22 مانگ له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا، ڕه‌وشی ئابوری له وڵاته‌که‌دا و به تایبه‌تیش له کوردستانی سوریادا زۆر خراپه، له ده‌مێکدا زۆرێک له ئاواره‌کانی ناوخۆی سوریا ڕوو له کوردستانی سوریا ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ته‌لبه‌ندی ناوچه سنوریه‌کانیان کردووه له‌گه‌ڵ کوردستانی سوریادا به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان بۆ کورده‌کانی سوریا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، زه‌رده‌شت موحه‌مه‌د نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی سنوری داخستوه ، حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه، نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
هه‌ر به ماوه‌یه‌کی کورت له پاش په‌خشکردنی ئه‌م وتووێژه ، یه‌کێک له‌و چالاکوانانه‌ی کار له‌سه‌ر کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ده‌کات بۆ کورده‌کانی سوریا (به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت) له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا هه‌واڵی داخستنی سنور و ته‌لبه‌ندکردنی سنوری بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پشت ڕاستکرده‌وه.
ئه‌م چالاکوانه ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت هێزی تایبه‌ت براونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ش که به ڕێی قاچاغ ناسراون له ناوچه سنوریه‌کان.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: