گه‌وره ڕاوێژکارێکی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌کات به مه‌به‌ستی دانانی چه‌ک له لایه‌ن په‌که‌که‌وه و کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ده‌یان سـاڵه‌ی نێوان حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که.
یاڵچین ئاکدۆگان گه‌وره ڕاوێژکاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فدا گوتویه‌تی ئانکه‌ره ئاگربه‌سـتی کاتی ناوێت هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پـێشـتر په‌که‌که ڕایگه‌یاندبوون.
ئاکدۆگان ئاماژه‌شی به پێویستی چه‌کدانانی په‌که‌که‌ش کردووه وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت هه‌میشه تورکیا جه‌خت له چه‌کدانانی په‌که‌که ده‌کاته‌وه، هاوکات په‌که‌که‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت متمانه و ده‌ستکه‌وته‌کان چی ده‌بن و ڕێگه چاره‌کان چۆن ده‌بن له‌کاتی چه‌کداناندا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح دکتۆر حه‌مه غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات تورکیای 2013 وڵاتێک ده‌بێت له ڕووی ئابوریه‌وه به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات کاریگه‌ری سیاسیانه‌ی ئانکه‌ره له ناوچه‌که‌دا و له هه‌رێمه‌که‌شدا زیاتر بێت، به‌ڵام تورکیا هه‌مان ستراتیژیه‌ته‌کانی ساڵی 2012 ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: