وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت دانانی مه‌رجی پێشوه‌خت له لایه‌ن ئۆپزسیۆنی سوریاوه بۆ ده‌ستکردن به وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا کارێکی نه‌گونجاوه.
وه‌ک مه‌رجێکی پێشوه‌خت بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا، ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که داوا ده‌کات به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ له‌خزه‌ر براهیمی ، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا، سێرگیێ لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئۆپزسیۆنی سوریا به‌رده‌ام بێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وا یانی هه‌وڵه‌کان له بنبه‌ست ده‌ده‌ن.
له‌خزه‌ر براهیمیش ئاگاهی داوه خراپتر بوونی زیاتری ڕه‌وشی سوریا ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌کی بێشوماری تری خه‌ڵکی سوریا و په‌نا به‌رنه به‌ر وڵاتانی دراوسێی وه‌ک شانشینی ئوردن و لوبنان.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه که ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی له‌خزه‌ر براهیمی ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت چونکه هه‌ڵوێستی ئۆپزسیۆنی سوریا و به‌تایبه‌تیش ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه ڕوون و ئاشکرایه که دانوستاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌که‌ی به‌سار ئه‌لئه‌سه‌د ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌شڵێت لایه‌نه ئیسلامیه‌کان که له‌ناو شۆڕشدان و له‌ولاشه‌وه حکومه‌تی سوریا هه‌وڵی شه‌ڕی تایفه‌یی ده‌ده‌ن له سوریادا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی زیاتری ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: