هه‌رچه‌نده وه‌ها بڕیار بوو رۆژی یه‌کشه‌ممه شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستاندا له هه‌ولێر کۆببنه‌وه، به‌ڵام هاوکات هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه به دواخستنی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌که‌ن.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی پێشتر لایه‌نی کوردی و عێراقی گه‌یشتبنه ڕێکه‌وتنێک له به‌غدا له‌سه‌ر هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، وه‌ک ده‌ڵێت لایه‌نی نێوه‌ند له‌سه‌ر داواکانی کورد گوتویه‌تی تاوتوێی ئه‌و خاڵانه ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت ئه‌وه گرنگه که سه‌رۆکی شاندی عێراقی ده‌سه‌ڵاتی مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی یه‌کشه‌ممه کرا ئه‌وا پێی وایه سه‌عدون دوله‌یمی، بۆ بڕیاری کۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه لای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: