په‌رله‌مانی عێراق هه‌موارکردنه‌وه‌کانی یاسای پارێزگاکان و هه‌رێمه‌کانی په‌سه‌ند کردووه که تیایدا هه‌ر پارێزگایه و هه‌ر هه‌رێمه‌ش خودموختاریه‌کی ته‌واویان ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه بردنی کاره‌کانیان.
گه‌نجێک له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات تا کۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت له‌و هه‌ژاری و نه‌داریه‌ی خۆیی و خێزانه‌که‌شی تیایدا ده‌ژین.
سکرتێری گشتی پارتی ئایندهی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاندید ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ڵێ له هه‌رێم خه‌ڵک و سه‌رکرده هه‌ن ده‌توانن به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن و هیواداریشه هه‌ڵبژاردنه‌که وێران و نه‌وێرانی تیادا نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هێشتا چه‌ند ڕۆژێک ماوه بۆ ناونوسکردنی کاندیده‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڵام هێشتا هیچ ناوێک دیار نییه داوای پێشکه‌ش کردبێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا دابینکردنی چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی به ته‌گه‌ره له به‌رده‌م هه‌وڵی دیپلۆماسیدا ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت دانی چه‌ک به ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌ی بڕیارێکی ترسناکه و ده‌بێته مایه‌ی درێژه کێشانی شه‌ڕ و کوشتار له سوریادا.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی ئاشکرابکات.
وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بیش له کۆبوونه‌وه‌که‌ی دۆحه‌دا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر کۆمه‌کی به په‌له‌ی که‌ره‌سته‌ی له‌شکریی بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار باس له‌سه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زۆر ده‌کرێت له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا.
دوابه‌داوی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌کانی عێراق نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا داوای چاره‌سه‌ریه‌کی ده‌سبه‌جێی ڕه‌وشی سیاسی عێراق ده‌کات.
هاوکاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی کاندیدی ئه‌وسا و سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که کۆمه‌ڵێک په‌یمانی داوه هه‌ر له ڕووی چاکسازی ناوخۆییه‌وه تا په‌یوه‌ندیه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریه وێرانبووکهی ئێرانه‌وه بۆ بره‌و دانی بازرگانی و پیشه‌سازی.
زۆرێک له چاو‌دێر نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتی ده‌بینن و پێشیان وایه به‌م زووانه هه‌نگاوی سه‌ره‌کی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا نانرێت.
کابوڵ دانوستاندنه‌کانی نێوان ئه‌مه‌یکا و تاڵیبانه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و هه‌ڵوێستیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران کۆتای‌یان پێهات و ده‌نگده‌ران سه‌رۆکێکی وه‌ک ده‌گوترێت نزیک له ڕیفۆرمخوازانیان هه‌ڵبژاردووه.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و سه‌رۆکه‌کانی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان به بێ ئه‌نجام کۆتایی هات و بڕیار درا ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه به‌و کۆبوونه‌وه‌یه بدرێت.
ته‌نها که‌سایه‌تی ئاینی نێو کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌بێته سه‌رۆکی داهاتووی وڵاته‌که.
سه‌دان پۆلیسی تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌قسیم له شاری ئه‌ستانبوڵ و مه‌یدانه‌که‌یان پێ چۆڵ ده‌که‌ن.
ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له ڕه‌شبینی خۆی ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌رگیز چاره‌سه‌ری پێ نییه بۆ کێشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
دوابه‌دوای مشت و مڕێکی چه‌ند مانگه و پشێوی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر خستنه ڕیفراندۆمی به‌رنوسی ده‌ستور، سه‌رۆکی هه‌رێم ڕوانینی لایه‌نه‌کان ده‌نێرێته په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنوسه.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌واوی هه‌ڵوێست و ڕوانینی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ تاووتوێکردن و هێنانه ئارای کۆده‌نگیه‌کی نیشتیمانیانه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه.
ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش غولامعه‌لی حه‌داد عادل خۆی له کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کشانده‌وه.
زیاتر نیشـان بده