ڕۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش غولامعه‌لی حه‌داد عادل خۆی له کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی کشانده‌وه.
که‌مالی که‌ریمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هیچ مانایه‌کی هه‌ڵبژاردنی تیادا نییه و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه زۆرن له‌وانه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا پاش ئامارکردنی ده‌نگه‌کان فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان کرد ئه‌وا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به‌ر له ده‌نگدان بڕیار دراوه کێ ببێته سه‌رۆکی داهاتوی وڵاته‌که و بڕیاره‌که‌ش له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیه‌وه دراوه.
له‌سه‌ر بایکۆت کردنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت حیزبی دیموکراتی کوردستان هێشتاش له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێکه بۆ خه‌ڵک تا ده‌نگی خۆی له هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵببڕیت، به‌ڵام ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو میتۆد و میکانیزمێکی به‌کارهێناوه تا ڕێ له ده‌نگی خه‌ڵکی ئێران بگرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به جیاوازی له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی ئێران و ئه‌وه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که بۆ ئه‌مه‌ی ساڵی 2009 حیزبی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنی نه‌کرد، به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت ئه‌و سیاسه‌ته وه‌های کرد دووان له کاندیده‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2009 ڕاسته‌وخۆ بێنه سه‌ر دۆسێی که‌مایه‌تیه‌کان و به تایبه‌تیش دۆسێکانی تایبه‌تن به کوردستان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: