زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز ههنگاوێکی سه‌ره‌کیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ هه‌ولێر سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا کۆده‌بێته‌وه.
له‌وه‌تای پرسی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری خستنه ڕیفراندۆمی ده‌ستوری هه‌رێم هاتۆته ئاراوه به هه‌مان شێوه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی سازانی نیشتیمانی بۆته دۆسێیه‌کی گه‌رم و گوڕی وتووێژکردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش هێزه‌کانی پۆلیس له ئانکه‌ره گازی فرمێسک ڕژێن و ئاویان به‌کار هێنا بۆ بڵاوه پێکردنی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له نزیک باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی تورکیاوه.
به‌شداری کچه به‌هره‌مه‌ندی کورد په‌رواس حوسه‌ین له به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵدا مشت و مڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێنا هه‌م له ناو به‌رنامه‌که‌دا و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌دا.
هێشتاش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و له ئه‌سته‌نبوڵ و له ئانکه‌ره‌ش خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌که‌ن.
وه‌ها بڕیاره سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی هه‌ولێر بکات و هه‌ر له‌وێش سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش بکات.
سه‌رهه‌ڵدانی سوریا وه‌کو چاو‌دێر ئاماژه‌یان پێکردووه خه‌ریکه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له شۆڕشی گه‌لانی سوریاوه وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ قه‌یرانێکی ئاینزایی.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا زۆرێک له چاودێران له‌وبڕوایه‌دان چه‌ندێک ئه‌م ئاڵۆزیانه درێژببنه‌وه ده‌رفه‌ته‌کان له‌به‌رده‌م سازانی نیشتیمانی و دیالۆگی نیشتیمانیدا که‌م ده‌بنه‌وه.
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری وڵاته‌که نادیموکراسی تره.
ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری خستنه ڕیفراندۆمی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕی به دوای خۆیدا هێناوه له نێوه‌نده‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که بانگهێشتی ماڵی خۆی ده‌کات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق.
ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا کۆتای‌یان به کۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌که‌ی خۆیان هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر دۆسێ سه‌ره‌کیه‌کانی له کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئهستهنبوڵیاندا بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن کارێکی سانا نییه، لایه‌نه عێراقیه‌کانیش به‌رده‌وامن له گوناهبارکردن و لۆمه‌کردنی یه‌کتر بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که‌یان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خستنه ڕیفراندۆمی ده‌ستور ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم جارێکی تریش جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و به‌رنوسی ده‌ستوره بخرێته ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆوه.
جیاوازی ڕوانین هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات له ڕووی قه‌یرانی ئاسایشی و ئاینزایی وڵاته‌که‌وه هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌کانی سوریایه.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌کانی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌کرێن له نومایشتێکی شانۆیی زیاتر هیچ شتێکی تر نین.
ئۆپزسیۆنی سوریا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی به‌شداری له دیالۆگدا ناکات تا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان مانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران لێی ده‌کات.
زیاتر نیشـان بده