کابوڵ دانوستاندنه‌کانی نێوان ئه‌مه‌یکا و تاڵیبانه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و هه‌ڵوێستیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
واشنتۆن ڕای وه‌هایه ئه‌م وتووێژانه به‌شداریه‌کی تۆکمه‌ی ده‌بێت له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ئه‌فغانستاندا.
تاڵیبانه‌کان ئۆفیسی تایبه‌تی خۆشیان له دۆحه کردۆته‌وه و هه‌ندێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان وه‌رچه‌رخانێکی گرنگه له کار و ستراتیژیه‌تی تاڵیبانه‌کاندا که پێشتر له ڕێی توندوتیژیه‌کانه‌وه ده‌یانویست فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بسه‌پێنن به‌ڵام ئێستا ده‌خوازن له ڕێی دانوستاندنه‌وه کار بۆ به‌رنامه‌کانیان بکه‌ن.
سه‌رۆکی به‌شی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی حه‌لوان له وڵاتی میسر له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م جۆره دانوستاندنانه و به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و تاڵیبان نابنه مایه‌ی ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه توندوتیژ ئامێزه‌کان.
دکتۆر جیهاد عۆده ده‌شڵێت ئه‌م جۆره وتووێژانه نابنه مایه‌ی تێکچونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان چونکه ئه‌فغانیه‌کان و سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ش ده‌یانویست ئه‌و وتووێژانه له ناو ئه‌فغانستاندا بکرێن.
دکتۆر عۆده ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌م دانوستاندانه‌دا تاڵیبانه‌کان هه‌م زیانیان لێده‌که‌وێت و هه‌میش ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌یان ده‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر جیهاد عۆده سه‌رۆکی به‌شی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی حه‌لوان، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: