سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌واوی هه‌ڵوێست و ڕوانینی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ تاووتوێکردن و هێنانه ئارای کۆده‌نگیه‌کی نیشتیمانیانه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه.
وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه دوابه‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان بۆ نامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی که تایبه‌ت بوو به پرسی ده‌ستور، سه‌رۆکی هه‌رێم به نامه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستور هه‌بوون ناردویه‌تی بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم.
پاش ئه‌م داوایه بڕیاره سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان کۆببێته‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به کۆده‌نگیه‌کی نیشتیمانیانه له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور.
دکتۆر سامان جه‌لال، پسپۆڕی میدیا له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌م پرسی ده‌ستوره له هه‌رێمه‌که‌دا خه‌ریک بووه ببێته مایه‌ی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی له‌سه‌ر نێوه‌نده سیاسیه‌کان و ده‌شڵێت پاش دروستبوونی ڕای جیاواز له هه‌رێمدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه فشار هاته ئاراوه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و هه‌رێمیش به تایبه‌تیش پاش سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی بۆ هه‌ولێر وه‌هایان کردووه سه‌رۆکی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان جه‌لال ده‌شڵێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرسی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان ئه‌و مه‌ترسیه‌ی ڕه‌وانده‌وه که هیچ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ دیالۆگ و سازشی نیشتیمانی نه‌مابێت و بێ له‌وه‌ش وه‌ک دکتۆر سامان ده‌ڵێت ئه‌و به‌سته‌ڵه‌ک و چه‌قبه‌ستیه سیاسیه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هه‌بوو نه‌یهێشت، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نییه کاتێک وتووێژه‌کان له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌ستپێده‌که‌ن بێ گرژی و ئاڵۆزی بن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: