ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له ڕه‌شبینی خۆی ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌رگیز چاره‌سه‌ری پێ نییه بۆ کێشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر ده‌ڵێت که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر تا ئێستا هیچ یه‌کێک له وابه‌سته‌ییه‌کانی خۆی به‌جێنه‌گه‌یاندووه له‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی پێشتر له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا مۆر کرابوون و ده‌شڵێت ئه‌و شێوازی چاره‌سه‌رکردنانه‌ی مالیکی باسیان ده‌کات له پینه‌کردن زیاتر هیچ شتێکی تر نین.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سیروان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بێ له گه‌مه‌کردن له‌سه‌ر کات و وازی کردن له‌سه‌ر دۆزی سوریا زیاتر هیچ شتێکی تر ناکات و ده‌شڵێت ئه‌وه‌تا نزیکه‌ی 7 ساڵه مالیکی سه‌رۆکی حکومه‌ته و هیچ چاره‌سه‌ریه‌کی پێنه‌بووه بۆ کێشه‌کانی کورد ، ئیدی چۆن له‌م ماوه‌ی 10 مانگه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ماویه‌تی ده‌توانێت هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا بنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: