جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی ئاشکرابکات.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێده‌چێت دوو هۆکار له پشت ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی قوسه‌ی سوهه‌یل بن و یه‌که‌میان قه‌یرانه‌کانی ناو عێراق و دووه‌میشیان ناکۆکیه‌کانی ناو ماڵی شیعه له عێراقدا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هێشتا سه‌دریه‌کان که قوسه‌ی سوهه‌یل سه‌ر به‌و لایه‌نه‌یه، هێشتا هیچ ڕاگه‌یاندنێکیان به باش و به خراپ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌یه نه‌داوه.
هه‌ندێک سه‌رچاوه له هۆڵی په‌رله‌مان و له میدیای عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌که‌ن به‌هۆی په‌یوه‌ندی نزیکی به‌ڕێز سوهه‌یل له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا لایه‌نی سه‌دریه‌کان فشاریان خستۆته سه‌ر قوسی سوهه‌یل و ناچاریان کردووه ده‌ست له پۆسته‌که‌ی بکشێنێته‌وه و وه‌ک فه‌رهاد ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌و مانایه نییه ده‌ستی له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان کێشابێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: