سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌ی سوریایدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئاماده‌یه بۆ لێدانی سوریا پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بڕیار ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگیانه‌ی لاوان هه‌یانه له کۆمه‌ڵگادا و بایه‌خی ئه‌م توێژه کۆمه‌ڵایه‌تیه له ڕه‌هه‌نده سیاسیه‌کان و له ئایندهی سیاسی‌دا به‌ڵام زۆر جار گله و گازه‌نده و سکاڵای لاوان ده‌خوێنینه‌وه و به‌رگوێ ده‌که‌ون.
له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌کی زۆری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌یه له قه‌یرانی سوریادا به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێک به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌کارهێنانه نه‌نراوه.
له ژماره‌یه‌ک له شاره‌کانی عێراق خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کرا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دژی موچه‌ی خانه نشینی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که.
پێده‌چێت ڕۆژئاوا هێرش بکاته سه‌ر سوریا وه‌ک سزادانێک به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ڕۆژی 21 ی نۆ ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خانمان ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه له نێو لیستی کاندیده‌کاندا.
هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له نێو که‌شێکی ناکۆکی و بێ متمانه‌یی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌ستپێده‌کات.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له میانه‌ی وتارێکیدا ئاماژه به ڕاگه‌یاندنی بارێکی توندوتۆڵی ئاسایشی ده‌کات له وڵاته‌که‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو هێرش کرایه سه‌ر وڵاتی سوریا له لایه‌ن ڕۆژئاواوه.
دادگای باڵای عێراق یاسایه‌کی په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ڕه‌تده‌کاته‌وه که تایبه‌ت بووه به سنوردارکردنی گه‌ڕی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕێکخراوێکی تازه دامه‌زراو بوو وه توانی 25 کورسی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ده‌ست بێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئانکه‌ره ده‌ڵێت هه‌نگاوی خۆی ده‌نێت بۆ قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا به‌ڵام هێشتاش لایه‌نی کوردی له‌و قه‌یرانه‌دا به گومانه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ڕوانن.
ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌درخان ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له ئۆکرانیا ده‌کات.
جارێکی تریش کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاهیه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامیز ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بژاره‌ی له‌شکری به‌کارهێنا له دۆسێی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
به‌رده‌وامی ئه‌و نا سه‌قامگیریه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن له به‌رژه‌وه‌ندی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تر که‌وتۆته‌وه.
له‌وه‌تای ڕیکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان مۆرکراوه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له هه‌ڵبژاردندا پارتی و یه‌کێتی به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕایگه‌یاند به فه‌رمی ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کرێت.
له‌وه‌تای سه‌رکوتکردنه‌کانی مانگی چواری خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا ئاستی توندوتیژیه‌کان له‌و وڵاته‌دا به‌رز بوونه‌ته‌وه وێڕای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش که حکومه‌تی عێراق دژ به تۆڕه تێرۆرکاریهکان ده‌یکات.
بڕیاره ڕۆژی 21 ی مانگی 9 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکرێت.
ڕۆژی 20 هه‌شت خولی په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆتایی پێهات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن ئیدی په‌رله‌مان ڕه‌وایی یاسایی نامێنێت.
جارێکی تریش چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی سوریادا به‌کارهێنرا وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵین ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش له سوریادا به‌هۆیه‌وه کوژراون و بریندارن.
زیاتر نیشـان بده