هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له نێو که‌شێکی ناکۆکی و بێ متمانه‌یی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌ستپێده‌کات.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان ده‌ستوری هه‌رێم، یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، داهاته‌کانی هه‌رێم، کاراکردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌کانی تری حکومه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و دابینکردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کان پێده‌چێت ببنه بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردن، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێشووتره‌وه.
به پێداچونه‌وه به هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێشتر له هه‌رێم کراون ده‌سبه‌جێ ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک ته‌نها هه‌ر لایه‌نه‌کان، به‌ڵکو کاندیده‌کانیش به‌گشتی هێنده‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر که‌سێتی یه‌کتر کردووه و هه‌وڵی شکاندنی یه‌کتریان داوه هێنده کار و قسه‌یان له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی کار نه‌کردووه بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردن.
ئاڵا له‌تیف نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت به دووری نازانێت له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردندا هه‌مان شێوازی هه‌ڵمه‌ته‌کانی پێشوو دووباره ببێته‌وه.
ئاڵا له‌تیف ده‌شڵێت هیچ گومانێکی نییه له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن گرنگی خۆی ده‌بێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت خاڵی گرنگتر ئاستی هوشیاری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمه کاتێک ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و زانینی ئه‌وه‌ی چ به‌رپرسیارێتیه‌کیان له‌سه‌ره کاتێک نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 21 ی نۆ ، دوو هاوپه‌یمانه ستراتیژیه‌که‌ی هه‌رێم که بۆ زیاتر له 20 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمیان ده‌کرد، به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و له هاوپه‌یمانه‌وه ده‌بنه ڕکابه‌ری یه‌کتر. ئه‌مه‌ش وه‌ک عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس ده‌ڵێت گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆر ده‌دات به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رنوسه‌ری واڵا پرێس ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردندا جیاوازی ئاستی ئازادی و گه‌رم و گوڕی هه‌ڵبژاردنه‌کان دروست ببێته‌وه وه‌ک جاره‌کانی پێشوو.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان پێویسته که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن ڕۆڵیان هه‌بێت و به‌شداربن له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌کی هێور و ئارام له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام وه‌ک دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید، پسپۆڕی میدیا له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ده‌شێت که‌م ئه‌زموونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ڕووماڵکردنی ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه‌دا یه‌کێک بێت له‌و هۆکارانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه.
دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید ده‌شڵێت لێره‌دا پێویسته کۆمیسیۆن هه‌نگاوی ڕژد بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلکاریه‌ک له هه‌ڵبژاردندا بکرێت.
وه‌ک دکتۆر کامه‌ران به‌رواری، مامۆستا له زانکۆی دهۆک ده‌ڵێت له پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه له پارێزگای دهۆک وه‌ک ده‌ڵێت سنور دانان و گێرمه و کێشه دروست بوون.
دکتۆر به‌رواری ده‌شڵێت کێشه‌که له‌وه‌دایه پێشتر پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی باره‌گای له‌و ده‌ڤه‌ره نه‌بووه و ده‌شڵێت ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه لایه‌نه‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه.
له هه‌موو لیسته به‌شداربووه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 21 ی 9 ی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌کان ژنانیشیان کاندید کردووه. به‌ڵام ئاڵا له‌تیف له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت ئه‌وه گرنگ نییه به ژماره چه‌ند له خانمان کاندید کراون بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌رێم کردووه تا هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن به هێوری و دوور له ناوزڕاندن به‌ڕێوه‌به‌رن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێنومایی نوێی ده‌رکردووه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردن و لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه بۆ چاودێری کردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام وه‌ک کۆمیسیۆن خۆی ده‌ڵێت بودجه‌ی بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژاردنی بۆ هیچ لایه‌ن و قه‌واره و کاندیدێکی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دابین نه‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: