دادگای باڵای عێراق یاسایه‌کی په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مانی وڵاته‌که ڕه‌تده‌کاته‌وه که تایبه‌ت بووه به سنوردارکردنی گه‌ڕی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت دادگا ئه‌وه‌ی کردبووه بیانو که به‌رنوسی ئه‌و یاسایه له په‌رله‌ماندا پێشنیازکرابوو نه‌ک له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵین ساڵح، به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی دادگا و ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگای ده‌ستوریی وڵاته‌که هه‌یه ده‌شێت کار بۆ گۆڕینی ئه‌ندامه‌کانی بکرێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به کارێکی پێویست ناودێر ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: