ڕۆژی 20 هه‌شت خولی په‌رله‌مانی هه‌رێم کۆتایی پێهات و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێن ئیدی په‌رله‌مان ڕه‌وایی یاسایی نامێنێت.
له کۆتایی مانگی شه‌شدا بوو ماوه‌ی په‌رله‌مان تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان درێژکرایه‌وه که بڕیاره ڕۆژی 21 ی مانگی نۆ بکرێت.
عه‌بدوڵا ی مه‌لا نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له کاژمێر یازده‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 20ی هه‌شته‌وه نه په‌رله‌مان و نه په‌رله‌مانتارانیش ڕه‌واییان نه‌ماوه بچنه هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بووه له‌و کات و واده‌یه‌دا ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤ پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانێکی نا شه‌رعیدا کاربکرێت و ده‌شڵێت هیچ پاساوێک نییه بۆ مانه‌وه له په‌رله‌ماندا و هیچ پرسێکیش له‌وه گرنگتر نییه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت یان نا، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ده‌ڵێت" له‌م هه‌رێمه وه‌ک ده‌گوترێت ته‌نها خوا و پارتی و یه‌کێتی ده‌یزانن".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: