به‌رده‌وامی ئه‌و نا سه‌قامگیریه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن له به‌رژه‌وه‌ندی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی تر که‌وتۆته‌وه.
وه‌ک نێوه‌ندی له‌نده‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له توێژینه‌وه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌وشه کارێکی وه‌هاشی کردووه کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و جۆره ڕێکخراوانه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ناوچه‌که‌دا زیاد بێت و زه‌مینه‌شیان بۆ بڕه‌خسێنێت تا هێرشه تێرۆرکاریهکانیان به ئاستی جیاجیا بکه‌ن.
حه‌سه‌ن یاسین، پسپۆڕی ئیسلامی سیاسی له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت ناجێگیریی سیاسی و ئاسایشی له عێراق و ڕه‌وشی سوریا ته‌واوکه‌ری یه‌کترن بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی بوژاندنه‌وه بۆ ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده.
به‌ڕێز یاسین ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ڕاسته که به‌هاری عه‌ره‌بی توانی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کان بڕوخێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و شێوازه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه به دوای خۆیدا بێنێت که پێویست بوو وه زیاتر خه‌ریکی سه‌پاندنی تاکڕه‌ویی ده‌سه‌ڵات و فه‌رامۆشکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کانی تر بوو.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن یاسین کردووه
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: